جیهان

ترەمپ: دەرفەتەكەمان بۆ ئێران هەیشەیی نیە

نها نیوز – هەواڵەکان
 
سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم رۆژی سەردانەکەی بۆرۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڵێنێکی جیاواز بە ناوچەکە دەدات و دەڵێت، "ئەمڕۆ هاتووم باس لە داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکەم، لە چوار مانگی یەکەمی ئیدارەکەماندا دەستکەوتی زیاترمان بەراورد بە چوار ساڵی رابردوو هەبووە.

رۆژی سێشەممە 13ی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  دوای واژۆکردنی رێککەوتنێکی ستراتیژی گەورە لەگەڵ سعودیە بەشداری لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکا –  سعودیە کرد و وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند،  نەهاتووە بە زۆر خەڵکی ناوچەکە بگۆڕێت.

ترەمپ لەمیانی وتارەکەیدا ترەمپ رەخنەی لە سیاسەتەکانی رابردووی وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا گرت،  بەوەی بە بەنیاز بوون بە زۆر ویستی خەڵکی خۆیان بەسەر کولتوور و دابونەریتی خەڵکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بسەپێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕانکارییەکی گەورە و نایاب لە ناوچەکەدا بە سەرکردایەتی شا سەلمان و شازادە محەمەد بن سەلمان هەیە.

ترەمپ لە وتارەکەیدا سەبارەت بە ئێران رایگەیاند، دەرفەتەكەمان بۆ ئێران هەیشەیی نیە، دەمەوێت لەگەڵ تاران رێکبکەوم  ئەگەر ڕەتیبکاتەوە بگەنە ڕێککەوتن، هیچ بژاردەیەکی دیكە لەبەردەستدا نابێت جگە لەوەی زۆرترین فشار كە هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر، ئێرانیش دەبێت هەڵیبژێرێت، چونکە ئەو ئۆفەرە بۆ هەمیشە نیە.
 
 
 

 

2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.