قوباد تاڵەبانی بەشداری لە لە فێستیڤاڵی کان دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی بەشداری لە فێستیڤاڵی کان دەکات، كە ئامانج لێی ناساندنی کوردستان و کولتوور و مێژووی کوردە بە وەبەرهێنەرە جیهانییەکان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و فیلم کۆمیسیۆنی کوردستان- سلێمانی بەشدار دەبن لە مارشی دوو فیلمی فێستیڤاڵی سینەمایی کان، ئەمەش بۆ جاری یەکەمە هەرێمی کوردستان بەشداری لە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی فیلم لە جیهاندا دەکات.
ئامانج لەم بەشداریکردنە ناساندنی کوردستان و کولتوور و مێژووی کوردە بە وەبەرهێنەرە جیهانییەکان.
بڕیارە سبەینێ چوار شەممە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڤێ یاسین، سەرۆکی فیلم کۆمیسیۆنی کوردستان- سلێمانی لە پانێڵێکی کراوەدا باس لە ئامانج و چالاکییەکانیان بکەن بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەسازیی سینەما لە ناوچەکەدا و هەوڵدەدەن چیرۆکی زیاتری کوردی بگەیەنن بە جیهان و کوردستان بکەن بە ناوەندێکی گرنگ بۆ سینەما لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
|