کوردستان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

عەبدوڵلا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 12ی پەکەکە دەڵێت"بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە و پەیامەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو دەکەم".

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایار عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا كە لەلایەن فایک ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەر لە فەرمانگەی یاسای سەدە خوێندرایەوە پیرۆزبایی لە بەرێوەچوونی کۆنگرەی 12ی حیزبەکەی دەکات و دەڵێت" بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە و پەیامەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو دەکەم".

پەیامی ئۆجالان بەم شێوەیەیە:

“هەڤاڵانی خۆشەویست،

بە داخێکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر کەیتان و ڕیزا ئاڵتون شەهید بوون.

دواتر هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ یادەوەری هەردوو هەڤاڵەکە دەکەم، بەڵام ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە یادیان دەکەمەوە.

هەمیشە لە خەبات بۆ بوونی نەتەوەیی و پێکهاتەیی دیموکراسیدا جێگەیان دەبێت.

ئەوان بۆ هەمیشە وەک پارادایم و دامەزراوەی سەردەمی نوێ وەک بەها بنەڕەتییەکانی ئیلهام ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

ئەوان وەک سەرکردەی هەمیشەیی لە خەباتی ئێمەدا بەردەوام دەبن.

لێرەوە بە ڕێزەوە سڵاو لەو بڕیارانەی کە لە کۆنگرەی دوازدەهەمی مێژووییدا دراون و پەیامەکان سەبارەت بە داهاتوو.

 
2025-05-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.