ئێران پێشوازی لە خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پە*كە*كە بە هەنگاوێكی گرنگ دەزانین بۆ رەتكردنەوەی توندوتیژی و پتەوكردنی ئاسایش.
ئەمرۆسێشەممە 13 ی ئایاری 2025، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کۆنگرەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان ڕایگەیاند، پێشوازیی لە بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنە و چەکدانان دەکەین.
بەقایی دەشڵێت ،"هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی و ئارامی لە تورکیاو ناوچەکەدا".
رۆژی دووشەممە 12ی ئایاری 2025 پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە ) ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی خۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەنراوەکە، خەباتی چەکداریی کۆتایی پێهێنا و لەمەودوا لەبری خەباتی چەکداریی لە فۆڕمێکی دیکەدا لە رێگای خەباتی سیاسییەوە بەردەوام دەبێت
|