ئابوری

هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرا دەکرێت

نهنایوز-هەواڵەکان

ماوەیەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی نزیكەی 5 هەزار دیناری لە بەهاكەی لەدەستدا وە و لەبارەی هۆکارەکەی  ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت"  بانکی ناوەندیی پلانی ستراتیژی جێبەجێ دەکات و ئەوەش هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلارە بەرامبەر دینار".

رۆژی یەکشەممە 11ی ئایاری 2025 مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی حێراقی راگەیاند کە "  کەمبوونەوەی جیاوازیی نێوان نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ و نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی هاوتەریب (ڕەش)، یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی سەرکەوتنی پلانی ستراتیژیی بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی دراو".

ڕاشیگەیاندووە" ئەم پلانەی بانكی ناوەندی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزکردنەوەی سەقامگیریی بازاڕی دراو و هۆکارێکی سەرەکیشە بۆ بەهێزبوونی بەهای دیناری عیراقی بۆ باشترکردنی ژینگەی بازرگانی و راکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی".

بە وتەی مەزهەر محەمەد ساڵح بانکی ناوەندی سەرکەوتوو بووە لە دانانی سیستمی چاودێریی ئەلیکترۆنی بۆ لێکۆڵینەوە لە گواستنەوە و کارەکانی بانک بە دراوی بیانی، و ئەم ڕێگەیە چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە و کاریگەری بەرچاوی دروستکردووە لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار.

ئاشكراشی كردووە، ڕێوشوێنەکان لە چوارچێوەی پلانی بانکی ناوەندیدایە بۆ چاکسازی لە سیستمی دارایی و بانکی و سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەش پێویستی بە هاوکاری و پابەندبوونی بەردەوامە لە نێوان بانکی ناوەندی و بانکە نیشتمانییەکاندا.


2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.