عێڕاق

دوو ڕۆژ پشووی فەرمی راگێیندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەھۆی بەڕێوەچوونی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، ماوەی دو ڕۆژ پشوو لە پایتەختی عێراق ڕاگێیندرا.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردووەتەوە" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، ڕۆژانی پێنجشەممە 15ی ئایار و یەکشەممە 18ی ئایار، دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد"  پشوەکە تەنیا وەزارەتی پەروەردە و دامودەزگاکانی سەر بەو وەزارەتە ناگرێتەوە". 

بڕیارە ڕۆژی شەممە 17ی ئایار کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکارەکە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەبچێت.
2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.