یەکگرتوو نانی شوان دەخوات
نها نیوز - راپۆرت
نها نیوز لە بەدواداچونێکیدا لەبارەی ئەوەی هاوپەیمانییە گوماناوییەکەی عەلی باپیر لەگەڵ شاسوار و لاهور چی لە ئایندەی یەکگرتوو دەکات؟ بۆی دەرکەوت، کە بەرەیەک بۆ رادەستکردنی دەڤەری سلێمانی بە تورکیا دورستدەکرێت!.
ماوەیەکە یەکگرتوو لەگەڵ لاهور جەنگی و شاسوار عەبدولواحید سەرقاڵی بەرەیەکن، کە وابڕیارەشە کۆمەڵ و هەڵوێستیش بەشدار بن، تاوەکو دەڤەری سلێمانی وەکو سەری رەش رادەستی تورکیای بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نها، ئەم بەرەیە بە فەرمانی دەزگای "میت" و لەکاتی چاوپێکەوتنەکانی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرۆکی نەوەی نوێ لەگەڵ نوح یڵماز، جێگری هاکان فیدان وەزیری تیرۆر و نانەوەی ئاژاوە لە دەرەوەی سنورەکانی تورکیا، پیلانی بۆ دارێژرا.
ئامانج لەو بەرەیە، کۆکردنەوەی دەنگەکانی دەڤەری سلێمانییە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشدارن پێگەیان لە دەڤەری سلێمانی زیاترە بەراورد بە دەڤەری پاراستن - میت.
زانیارییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، کە دوای هەڵبژاردن ئەو بەرەیە دەکەونە خزمەت ئەجندای ئەردۆغان بۆ ئەوەی سلێمانیش وەک هەولێر و بادینان لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی تورکیادا بێت.
هاوکات، هەر هێزێکی سیاسی جگە لە نەوەی نوێ و یەکگرتوو، بچنە ناو بەرەیەکی لەوشێوەیە، هاوئاستی گۆڕان دەتوێتەوە.
جێی ئاماژەیە، تورکیا دەمێکە سەرقاڵە خۆی سلێمانی جێگیر بکات، بەڵام دەیەوێت لە رێگای ئەو بەرەیەوە زەربەیەک لەو پارێزگایە بدات.
ئامادەکردنی/ نها نیوز
|