ئابوری

بانکی ناوەندیی سەرکەوتنی سیاسەتی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە ماوەی  چەند هەفتەی رابردوودا زۆرترین هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوە بینی، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش، ئاشکرای دەکات، لە بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار سەرکەوتوو بووین.

 عەممار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوە داوە ، سیاسەتی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەردەوامیش دەبین لە سەرئەم سیاسەتە .

پێشتر عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە کاریگەریەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە سەر بەهای دینار، جەختی لەوە کردبووەوە، دابەزینی نرخی نەوت، کاریگەری لەسەر بەهای دینار نابێت و نابێتە پاڵنەریش بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو ، سیاسەتی بانکی ناوەندی بۆ پارەدارکردنی بازرگانان و خێرایی پرۆسەکە، بە ئاسانیی وەرگرتنی دراوی بیانی لەلایەن بازرگانان و گەشتیاران بە نرخی رەسمی ، خواست لەسەر دۆلاری لە بازاردا کەمکردەوە، هەروەها فراوانکردنی بازرگانی بە دراوە بیانییەکانی دیکەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینارە.

 
2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.