تەندروستی

ئەو خواردنەوانەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کالسیۆم لە جەستە بەسوودن کامانەن؟

نها نیوز - هەواڵەکان

کالسیۆم یەکێک لە پێویستیە گرنگەکانی جەستەی مرۆڤ بە تایبەت بۆ ئێسکە، بۆیە دەبێت ڕێژەکەی لە جەستەدا ئاسایی بێت و کەم نەبێت، لەم بابەتەدا هەندێک خواردنەوە باس دەکەین کە ئاستی کالسیۆم لە جەستەدا بەرزدەکەنەوە.

زۆر کەس هەوڵدەدەن بەشێوەیەکی سروشتی کالسیۆم لە جەستەیان زیاد بکەن، لەبەر ئەوە ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە کالسیۆم دەبێت زیاتر بخورێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی "times of india" ئەم خواردنەوانە ئاستی کالسیۆم لە جەستە بەرزدەکەنەوە:
١. شیر
شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان سەرچاوەیەکی نایابی کالسیۆمن و بەسوودن بۆ زیادکردنی ئاستی کالسیۆم و ڤیتامین D لە جەستە.
٢. شەربەتی پرتەقاڵ
شەربەتی پرتەقاڵ بڕێکی باش کالسیۆمی تێدایە و بەسوودە بۆ جەستە بە تایبەت بۆ منداڵان.
٣. شەربەتی گێزەر:
شەربەرتی گێزەر کالسیۆمی تێدایە بەڵام بڕەکەی زۆر نیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە ئەمەش سوودی هەیە بۆ تەندروستی ئێسک.
٤. شەربەتی سەوزەوات
شەربەتی سەوزە وەک سپێناخ لەگەڵ خەیار و لیمۆ تایبەتمەندە بەوەی کە بڕێکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە.
٥. کونجی
کونجی سەرچاوەیەکی نایاب و دەوڵەمەندی کالسیۆمە بۆیە دەکرێت ورد بکرێت و بخرێتە ناو شیرەوە ئەوکات بخورێتەوە.

نیشانه‌کانی که‌می کالسێوم له‌ مناڵاندا:
1. نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک وباریکی ئێسكەکانی له‌ش
2.کورتی باڵا
3.ئێسکه‌ نه‌رمه‌ ( الکساح ) 
4.دره‌نگ هاتنی ددان و بێهێزی ددان و زیاد بونی ئه‌گه‌ری کلۆربون و نه‌خۆشیه‌کانی تری ددان
5.گرژبونی ماسولکه‌کان و ئازاری ناوسک و ده‌ست و قاچ
6.زیاد بونی ئه‌گه‌ری شکاوی له‌ ئه‌نجامی که‌وتن و زه‌برێکی که‌م
7.خوار بون و چه‌مانه‌وه‌ی ئێسقانی قاچ

گرنگترین سه‌رچاوه‌ خۆراکیه‌کانی کالسیۆم:
1. په‌نیر، ماست، شیر، شیره‌مه‌نیه‌کانی تر
2. سه‌وزه‌ گه‌ڵاتۆخه‌کان؛ وه‌ک که‌له‌رم، سپێناخ، بڕۆکلی.
3. هه‌نجیر به‌ تایبه‌ت هه‌نجیری وشککراو.
4. فاسۆلیا و نیسک  نۆک و ماسی.
5. گوێز، ده‌نکی که‌تان، تۆڤۆ، سۆیا و شیری سۆیا.

2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.