کوردستان

گەشتی زانستی قەدەغە دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەری پەروەروەدەی سلێمانی لە بارەی ڕووداوی وەرگەرانی پاسەکەی قوتابخانەی برایەتی ئاشکرای کرد، کە دۆخی دوو مامۆستا و دوو قوتابی خراپە،  دەشڵێت" گەشتە زانستییەکان رادەگیرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە 30 نیسان نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت سەبارەت بە رووداوی وەرگەڕانی پاسەکەی قوتابخانەی برایەتی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە سنووری پەروەردەی رۆژئاوا رووداوێکی هاتووچۆ لە کاتی گەشتی قوتابیان روویداوە و بەو هۆیەشەوە 14 قوتابی و خوێندکار و چوار مامۆستا و فەرمانبەر و سێ مناڵی مامۆستا و فەرمانبەر کە وەکوو میوان لەگەڵیان بوون گەیەندراونەتە نەخۆسخانە".

نەژاد عەبدوڵا دەشڵێت" دۆخی دوو مامۆستا دوو لە خوێندکارەکان خراپ و ناجێگیرە "، وتیشی" هۆکاری رووداوەکە دواتر لە لایەن لێژنەی تایبەتەوە ئاشکرا دەکرێت".

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری هەڵگرتنی سەرجەم گەشتە زانستییەکان دەدرێت.

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆتاییشدا سوپاسی وەزیری پەروەردە و هەروەها  گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوانی کرد کە ئەرکی ئەو قوتابیانەی گرتووەتە ئەستۆ کە پێویستیان بە نەخۆشخانەی ئەهلی بووە.

15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.