کوردستان

پاسێکی خوێندکاران لە سەیرانگای کونەماسی وەرگەڕا

نها نیوز - هەواڵەکان

پاسێكی خوێندكاران لە سەیرانگای كونەماسی لە شارباژیڕ وەرگەڕا و بەهۆیەوە 16 خوێندكار برینداربوون، بەرپرسێکی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت"برینی خوێندکارەکان سووکە و دۆخی تەندروستیان جێگیرە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025، پاسێکی خوێندکارانی خوێندنگەی برایەتی لە سەیرانگای کونە ماسی لە شارباژێڕ وەرگەرا.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی  تایبەت بە نها نیوزی ڕایگەیاند "پاسەکە لە سەیرانگای کونە ماسی وەرگەڕاوە و بەو هۆیەشەوە 16 خوێندکار برینداربوون".

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، برینی خوێندکارەکان سووکە و تەندروستیان جێگیرە.

لایخۆشییەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی دەڵێت "پاسەکە پاسی قوتابخانەی برایەتییە و لەکاتی گەڕانەوەی خوێندکارەکان لە گەشتی ساڵانە تووشی رووداوەکە بوون".

دەشڵێت "سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون".

16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.