ئابوری

دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند”لە ئەمڕۆوە دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 كردووە و خانەنشینانیش وەک یەکەمین توێژ مووچە وەردەگرن”.

بانكی ڕەشید لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی نیسان، دەستیان بە خەرج كردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی كردووە.

بانکەکە داواش لە خانەنشینان دەکات  سەردانی لقەكانی بانك و ناوەندەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی مووچە بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمەش لە كاتێكدایە،کە رۆژی رابردوو میدیاکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە کە محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری هەرێمی دەرکردووە.

17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.