ئێران دژی ئەمریکا لەگەڵ عێراق رێککەوتنێکی ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری نەوتی ئێران واژۆكردنی چوار بەڵگەنامەی لێكتێگەیشتن و هاوكارییان لەگەڵ عێراق لە بواری نەوت و غازدا واژۆكرد. لەكاتێكدایە ئەمریكا دوا ئاگاداركردنەوەی بە عێراق دابوو، كە چیتر غاز لە ئێران نەكرێت.
موحسین پاك نەژاد، وەزیری نەوتی ئێران سەبارەت بە واژۆكردنی چەند بەڵگەنامەیەكی لێكتێگەیشتن لەبواری نەوت و غاز لەگەڵ عێراق، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت "دوو هەفتە لەمەوبەر لەسەر بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی عێراقم كردووە، لەو ماوەیەدا چوار بەڵگەنامەی هاوكاری و لێكتێگەشتن لەنێوان هەردوولا واژۆ كراوە".
وتیشی "دوو لەو بەڵگەنامانە لەشێوەی پلانی هاوكاریدان، لەوانە جێبەجێكردن و بەشداریكردن سەبارەت بەڕێگریكردن لە بەفیڕۆچوونی غاز لە پارێزگای میسان و شارەكانی نزیك سنوور، ئەگەر ئەم پڕۆژەیە جێبەجێبكرێت، ئەوا خزمەتێكی زۆر بە كەرتی نەوت و غاز دەكات".
وەزیری نەوتی ئێران هەر لەمیانی راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە روو، پرسێكی دیكە هەیە، كە پەیوەندی بە كاری هاوبەشەوە هەیە ئەویش گەڕانە بەدوای كانزاكان لە سنوورە ئاوییە هاوبەشەكاندا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا دوا ئاگاداركردنەوەی بە عێراق دابوو، كە چیتر غاز لە ئێران نەكرێت و ڕێگری لەچوونی دۆلار بۆ تاران بكات.
|