کوردستان

نەژاد عەبدوڵا وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست بەکاردەبێت

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای دەرچونی فەرمانی خانەنشینی دڵشاد عومەر، وەک بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی  سلێمانی ، وەزارەتی  پەروەردە  نەژاد عەبدوڵای  وەک  بەڕیوەبەری  گشتی  بە وەکالەت،  لە  جێگای  دانا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەژاد عەبدوڵا، وەك  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستبەكاربوو، دڵشاد عومەر پۆستەكەی رادەستكرد و داوای خانەنشینی كرد.

پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ساڵی 2014 ەوە، لەکاتی دابەشكردنی پۆستەكانی نێوان یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بەر بزووتنەوەی گۆڕان كەوت، ساڵی رابردوو دڵشاد عومەربەهۆی تەرخانكردنی زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرجۆ بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستی لەپۆستەكەی هەڵگرت، ئەمڕۆ بەتەواوی پۆستەكەی رادەستی نەژاد عەبدوڵا كرد، وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و داوای خانەنشینیكرد.

18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.