ئابوری

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم راگەیێندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بە وتەی پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانی عێراق هەموو ڕێکارەکانی ناردنی مووچە لەلایەن دارایی عێراقەوە تەواو بوون و تەنها ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەکە بدرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای حزبەکەی راگەیاند" لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، هەموو ڕێکارەکانی وردبینكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی کوردستان تەواو بوون و تەنیا ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەکە بدرێت".

ناوبراو دەڵێت " ئێستا هیچ کێشەیەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، کە گرفتی ڕەسیدی پارە هەیه و ئەویش بە ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیران دەکرێت و داوا لە بانکی ناوەندی دەکرێت، تا تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت".

دووبەردانی جەختی کردەوە کە " بڕیاری خەرجکردنی مووچە دراوە و کێشەی نییە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ناردن و گواستنەوەی تەمویله بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانیش تەواو دەکرێن و هیچ کێشەیەک نییه".

لای خۆشییەوە بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندووە " تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەموو کارەکانی خۆیان تەواو کرد و گەڕانەوە هەولێر و چاوەڕوانی ناردنی تەمویلین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە  ئەمرۆ چوارشەممە  29ی نیسانی 2025 حسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند" رێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی تەواوکراون و رەوانەی بانکەکان کراوە بە مەبەستی دەستکردن رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە"، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەگەرچی لە کۆتایی مانگی چوارداین تا ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچە رانەگەیێندراوە و هەموو مانگێک بەغدا بەهۆی  بوونی کێشە لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجکردنی پارە دوا دەخات.


22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.