هیندستان ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر پاکستان
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری راگەیاندنی پاکستان رایگەیاند" وڵاتەکەی زانیاریی باوەڕپێکراوی هەیە کە هیندستان بە نیازە لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوو دا هێرشبکاتە سەریان".
عەتاڵلا تارار وەزیری راگەیاندنی پاکستان رایگەیاندووە" وڵاتەکەی زانیاریی باوەڕپێکراوی هەیە کە هیندستان بە نیازە لە ماوەی یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوو هێرشبکاتە سەریان وجەختیکردەوە، هیندستان هەر هێرشێک بکات وەڵامی دەدرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، هیندستان هێرشەکەی 22 ی ئەم مانگەی سەر پەهلگام دەکاتە بیانوو بۆ هێرشکردنە سەر پاکستان .
ناکۆکییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان نوێ نییەە ، دوای ئەوەی هەرێمی کشمیر لەنێوان هەردوو وڵات بوو بە دووبەشەوە، لەو کاتەوە بەردەوام پاکستان هەوڵدەدات ئەو بەشەی بەر هیندستان کەوتووە وەریبگرێتەوە و بیکات بە بەشێک لە خاکەکەی، بەڵام هیندستان ئامادەی سازشکردن نییە لەو پرسەدا، بۆ ئەمەش هەر جارە و بە بیانوویەک ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دێتە کایەوە.
|