ڕونـــکردنەوەیەکـــی بــە پــە لـە لـــە لەوەزارەتی دارایــــــی وئـــــــابووریەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چەند پەیج و میدیایەك هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە ئاماژەیان بەوەكردووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەبووە كە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.
بەپێی روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری كە تێیدا هاتووە، لە چەند پەیج و میدیایەك هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە ئاماژەیان بەوەكردووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەبووە، یەكێك لە تێبینییەكان لەسەر مووچەی بانكە حكومییەكان بووە بۆ مانگی نیسان كە گوایە داوای دوو مووچە بۆ بانكەكان كراوە و لەناو لیستەكاندا ناوی دوو بانك لە بیركراوە و دواتر چارەسەركراوە.
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، بە پێویستمان زانی بۆ هەموو لایەكی روون بكەینەوە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو تەنها داوای یەك مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانكەكان كراوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە لیستی مووچەكانیان نەكراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرچەندە داواكردنی دوو مووچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەری بانكەكان بۆ مانگەكانی نیسان و ئاب و كانوونی یەكەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێكی بانك لە عێراق و هەرێمی كوردستان پانزە مووچە وەردەگرن كە سێ مووچەیان زێدەكییە.
|