کوردستان

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن

 نها نیوز - هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا ڕایگەیاند" مەبەستیانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن"

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (2025/4/29) بەڕێوەچوو، باس لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە دواکۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند" قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان دەستی پێ کردوە و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کاتەی دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی" 

قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، مەبەستیانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن و هیواشی خواست ، لە ماوەیەکی نزیکدا و بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.

2025-04-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.