بەهادینی کەشکۆڵ "فەتح سەدر"ی بۆ دەکرێت و هۆکاری وەستانی گروپی رەنگاڵەش ئاشکرادەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
وێڕای ئەوەی لەماوەکانی رابردوودا بەهادین نوری کە ناسراوە بە (بەهادینی کەشکۆڵ) نەشتەرگەری "فەتح سەدر"ی بۆ دەکرێت، ناوبراو هۆکاری هەڵپەساردنی گروپی هونەری رەنگاڵە بۆ نها نیوز دەخاتە روو، هاوکات ئەو هونەرمەندە دێرینە دەشڵێت "کاتێک بەیانی جەژنان هەڵەستیت و گوێت لەدەنگی (لا ئیلاهە ئیلە ڵڵا)دەبێت یەکسەر ئارام دەبیتەوە".
هونەرمەند دێرینی سلێمانی بەهادین نوری ناسراوبە (بەهادینی کەشکۆڵ) لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتی نەهانیوزدا لەگەڵ پێشکەشکاری بەرنامەی ئاوڕی نها (ئازاد بایز) لەلێدوانێکی تایبەتدا وتی "لەماوەی ڕابردودا بەهۆی فەتح سەدر و کێشە لەدڵمدا لەمەراسیمێکی هونەریدا ئەوەبوو تۆ لەبری من خەڵاتی ڕێزلێنانی منت وەرگرت لەسەر پێشنیاری ئاسۆی جەمالی موختار".
وتیشی "تاماوەیەک لەمەوپێش بەدەوام کاری هونەریم دەکرد و بۆنەی ئاشکراکرد کە لەئێستادا بەرنامەی پەتریپۆتیان ڕاگرتووە و لەبیری کاری هونەری تازە و داهێناندان بۆ خەڵکی".
بەهادینی کەشکۆڵ لە وتەکانی بەردەوام دەبێت و دەچێتەسەر بابەتی جەژن و دەڵێت "جاری جاران جەژن چێژی زیاتربوو سەردانیکردن بەهێزبوو کەسوکار یەکتریان زیاتر دەخوێندەوە و لەئێستا، بەڵام جاران هەنێ عادات زۆرباشتربوو لەئێستا".
دەربارەی خواردنی ئەم بەیانیەش دەڵێت "ئەگەر قەیسی و برنج لەماڵەوە نەبێت هەست ناکەم جەژنە، یان 20 هەینی لێیبنێ کە لەماڵەوەبیت هەست ناکەی جەژنە، ئیجا کە بەیانی جەژنان هەڵەستیت گوێت لەدەنگی لا ئیلاهە ئیلە ڵڵا) دەبێت یەکسەر ئارام دەبیتەوە، شەرواڵ و ستارخانییەکەی سلێمانیم لەبەرکردوە".
کەشکۆڵ لەسەر قسەکانی بەردەوام دەبێت و بەپێکەنینەوە رووداوایکی خۆش دەگێڕێتەوە و وتی "شتێکتان بۆ بگێڕمەوە، وەختی خۆی سێ بۆ چوار کاتژمێر بەسەر کێوێکا سەرکەوتین بۆ ڤیدیۆگرتن کەهاتینەوە بەرەو تەلەفزیۆن ئەوکات لەناو زانکۆی سلێمانیدا بوو کە چوینە ئەوێ وێنەگرەکە وتی؛ ئەزانی شتێکی زۆر قەباحەتم لێڕویداوە وتمان؛ چیە؟ وتی؛ بەقورئان کامێراکە فیلمم تێنەکردوە، هەموی لەبۆشی ڕۆیی".
لەبارەی پەیوەندی خۆیی و ئاسۆی جەمال موختارەوە بەپێکەنینەوە کەشکۆڵ دەڵێت "کاک ئازاد خۆت ئاسۆ دەناسیت برادەری خۆتە، ئاسۆ یەکێکە لەو کەسانەی هاوڕێی هەرکەسێک بێت هەموو ژیانت دەکاتە پێکەنین و هەرچی شتی ناخۆشە بیرت دەباتەوە".
لەبارەی هەڵپەساردنی گروپی هونەری ڕەنگاڵەوە کە کارەکتەری سەرەکیەکان هەریەک لەهونەرمەندان بەهادین نوری و ماهیر حەسەن و ئاڵا عومەر بون وتی "هۆکارەکە ئەوەیە دەقێکی جوان نەماوە کاری تێدا بکەین بۆ شانۆیی، وە بەجدی هاوکاری و دەستگیرۆییشمان نەماوە لەلایەن جیهەتی مەعنییەوە".
وتیشی "کارە تەلەفیۆنییەکانیش سەرقاڵیان کردین، بۆیە زۆر نەپەرژاینە سەر کاری شانۆیی".
بەهادینی کەشکۆڵ لەکۆتایی دیدارەکەدا سوپاسێکی بێپایانی نها نیوزی کرد و جەژنە پیرۆزەی ئاراستەی کارمەندان کرد
ئامادەکردنی/ ئازاد بایز
|