مەكتەبی سیاسی یەكێتیی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسوڵمانانی كوردستان و عێراق دەكات.
دەقی پەیامەكە..
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانانی كوردستان و عێراق دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین نزا و رۆژوو و سەرجەم سروتە ئایینیەكانی ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەك قبووڵبكات و جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە وێستگەی قووڵكردنەوەی لێبوردەیی لەناو گشت پێكهاتەكانی كوردستاندا و هەمووان پێكەوە هەوڵەكانمان زیاتر بخەینەگەڕ بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ گەلەكەمان.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
|