وەقفی سوننە لە عێراق ڕۆژی دووشەممە وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
دیوانی ئەوقافی سوننە ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
دیوانی ئەوقافی سوننە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "دیوانی ئەوقافی سوننە ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ یەکشەممە دوا ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دووشەممەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت".
هاوکات، ماڵی فەتوای عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئازاری 2025 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، دوای ئەوەی مانگی بینرا.
لای خۆیەوە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
لیژنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە لەبەرچاوگرتنی بینینی یاسایی هیلالی شەوال، سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە".
|