سعودیە بە فەرمی وادەی جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
شانشینی سعودیە ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 30ـی ئازار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە بۆ ئەمساڵ.
دادگای شاهانەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دادگای باڵا بڕیاریدا کە سبەی یەکشەممە 30ـی ئازاری 2025 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە بۆ ئەمساڵی 1446ـی کۆچی.
دادگای باڵا داوای لە سەرجەم موسڵمانانی سەرتاسەری شانشینی سعودیە کرد، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، بیست و نۆی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵە، کە هاوتایە لەگەڵ 29ـی ئازاری، مانگی هیلالی شەوال ببینن.
|