وەزارەتی كارەبا خشتەی پێدانی کارەبای بۆ ڕۆژانی جەژن ئاشکراکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشکرایکردووە، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا "ڕۆژانە 18-20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت".
وەزارەتی كارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەهەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەپشتبەستن بە نزیكەی 4000 مێگاوات كارەبا ڕۆژانە 18- 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 7000 كرێكار و فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
|