لەبارەی پرسە ئاڵۆزەکە عێراق گورزێکی قورس لە هەرێم دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بکات، بەمەش ئەپیكۆر رایدەگەیەنێت، عیراق ئامادەنییە رێز لە گرێبەستی كۆمپانیاكان بگرێت.
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ناسراو بە "ئەپیكور" لە رایگەیەنراوێكدا ئاشکرای دەکات "كۆمپانیا نێودەوڵەوتییەكانی نەوت و حكومەتی هەرێم بە نیازێكی پاكەوە لەگەڵ حكومەت و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەستیان بە گفتوگۆ كرد بۆ گەیشتن بەبڕیارێكی تایبەت بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە گونجاوبێت، لەگەڵ رێككەوتنە یاساییەكان و بودجەی عێراق".
لەو نێوەندەدا ئەپیکۆر بۆیان رونبووەتەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك بكات و "رێز لە گرێبەستی كۆمپانیاكان بگرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، عێراق هەوڵدەدات رێگەیەك بگرێتەبەر، بەشێوەیەكی تاكلایەنە جێگرەوەیەك بۆ چوارچێوە یاساییەكە و گرێبەستە بەركارەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دابنێت، راشیگەیاندووە "بەڵام تا پابەندبوون لە حكومەتی عێراقەوە نەبێت، ئامادەنین دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بكەین".
|