کوردستان

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژن یەکلایی دەکرێتەوە

نهانیوز-هەواكەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ، چاودێری مانگ دەکات و کەشناسێکیش دەڵیت بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان زۆر زەحمەتە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی باڵا و لیژنە لاوەکییەکانی ئەوقاف چاودێری مانگ بکەن بۆ یەکلاکردنەوەی ئەوەی کە سبەینێ یەکشەممە، جەژنە یاخود دەبێتە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی دووشەممە، دەکرێتە جەژن.

لە لایەکی دیکەوە سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان زۆر زەحمەت دەبێت، چونکە قەبارەی مانگ زۆر بچووکە و تەنها 7 خولەک دوای ئاوابوونی خۆر لەئاسمان دەمێنێتەوە، هەرچی هۆکاری دووەمیشە ئەوەیە ئاسمان لەزۆربەی ناوچەکان ناڕوون دەبێت و هەوری جۆری سمحاق ئاسمان دادەپۆشێ.

وتیشی، لە سعودیە ئەگەر هەیە بە تەلیسکۆب مانگ ببینرێ لەبەر دوو هۆکار، یەکەمیان چونکە ئاسمان لەزۆربەی کەنارەکانی دەریای سوور ڕوون دەبێت و جگە لەمەش مانگ 14 خولەک دوای خۆر لەئاسمان دەمێنێتەوەو ئینجا ئاوا دەبێت.

2025-03-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.