جیهان

ترەمپ هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەگەر ئێران ئامادەی دانوستان لەگەڵیان نەبێت، ئەوە زۆر خراپی بەسەر دێت.

رۆژی شەممە 29ی ئازاری 2025 لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی داواکاری گشتیی ویلایەتی نیوجێرسی، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی و وەڵامی رۆژنامەوانێکدا دەربارەی ئەو درۆنە ئێرانییانەی لە شەڕی ئۆکرانیادا بەکاردێن وتی" لەوبارەوە راپۆرتی زۆریان پێگەیشتووە و ئێران درۆنی زۆر کاریگەر دروست دەکات".

راشیگەیاند" دۆسیەی ئێرانی لە پێشینەی کارەکانیدا داناوە و ئەگەر ئێران نەگاتە رێککەوتنی ئەتۆمی، زۆر خراپی بەسەر دێت".

دۆناڵد ترەمپ، راشیگەیاند "ئێمە راپۆرتمان دەربارەی ئەو درۆنە ئێرانیانە پێدەگات، کە لە شەڕی ئۆکرانیادا بەکاردێت، ئەوان درۆنی زۆر دروست دەکەن، درۆنی زۆر کاریگەر دروست دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت" من دۆسیەی ئێرانم لەپێشینەی کارەکانمدا داناوە، وەکو دەزانن لەم دواییانەدا نامەیەکم ئاراستەکردن و پێموتن: دەبێت بڕیارێک بدەن، بە هەر رێگایەک بێت، دەبێت گفتوگۆ و دانوستان ئەنجام بدەین، پێچەوانەکەی زۆر خراپ بەسەر ئێراندا دێت و من نامەوێت ئەوە رووبدات".

2025-03-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.