ئەمڕۆ شەرع کابینەی نوێی حکومەتی سوریا رادەگەیەنێت
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ ئەحمەد ئەشەرع حکومەتەکەی رادەگەیەنێت و کورد کە لە بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنەکەسەدا خۆی دەبینێتەوە، بەشداری ناکات.
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان ئەمڕۆ 29 ی ئازار، ئەحمەد ئەشەرع سەرۆکی کاتی سوریا حکومەتەکەی رادەگەیەنێت کە لە 22 وەزیر پێکدێت و وەزیرەکانی دەرەوەو بەرگری و ناوخۆ ناگۆڕدرێن، هەروەها کابینەکە دوو ژنیشی تێدا دەبن.
بە پێی زانیارییەکان تا دەستورێکی هەمیشەیی بۆ وڵات دانەنرێت و هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ، کورد بە هەردوو لایەنی بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنەکەسەوە بەشداری کابینەکە وحکومەت ناکەن.
کورد پێشتریش ئەو دەستورەی رەتکردەوە کە لەژێر سەرپەرشتی ئەحمەد ئەشەرع دا داڕێژراو پەسەندکرا، کورد تێبینی لەسەر زۆر جومگەی دەستورەکە هەبوو، لەوانە شێوازی حوکمڕانی و مافەکانی گەلی کورد لە دەستورەکەدا.
|