جیهان

تورکیا ژمارەی دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی بەشداربووی ناڕەزایەتییەکانی دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵی ڕاگەیاند.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەزار و 879  تۆمەتبار کە دەستیان لە ناڕەزایەتییە بێ مۆڵەتەکاندا هەبووە، دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە نێو ئەوانەی دەستگیرکراون 260 کەس هەن پەیوەندییان بە 12 ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە هەیە".

وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە "دادپەروەری لە دادگادا پێشکەش دەکرێت نەک لە شەقامەکاندا".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو توندوتیژیانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا ڕوویانداوە بە ڕووداوێک وەسف کرد کە مەترسی لەسەر ئارامی وڵاتەکە دروستکردووە، چونکە خۆپیشاندەران بە تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر پۆلیس و "بەها ئەخلاقییەکان پێشێل کران".

خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردوو دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، ڕکابەری سەرەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەریهەڵدا.

2025-03-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.