یەكێتی دەست خۆشی لە فراكسيونه كوردستانيیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی یەكێتی ئاشکرایکردووە، ئەوان دەست خۆشی لە هەموو فراكسيونه كوردستانيیەکان دەکەن بۆ یەک ڕیزیان لە بەغدا دژی دواخستنی دەنگادان بە پڕۆژەی بە پارێزگایی کردنی هەڵەبجە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:"يەکێتی نيشتمانی كوردستان، دەست خۆشی لە فراكسيونه كوردستانيیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات بۆ یەک هەڵوێستی و یەک ڕیزیان بۆ بەڕەسمی ناساندنی پارێزگای هەڵەبجە".
دەشڵێت: "هەڵوێستی دژ بە هەڵەبجە وەک جارێکی دیکە کیمیاباران کردنیەتی و مایەی شەرمەزارییە".
|