کوردستان

چەمچەماڵ هەنگاوێکی جدی دەنێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەیانی ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ، لیژنەی باڵای خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید، دەسپێکی کارەکانی خولێکی نوێی فێستیڤاڵیان راگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی ئازاد بایز پەیامنێری نها نیوز، ئەم فێستیڤاڵە تایبەتە بە فیلمی جینۆساید پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی "بەشمان" چوار خولی لەشێوەی دیدار ئەنجام دراوە.

هاوکات، بەمەبەستی زیاتر ناساندنی دۆزی جینۆسایدی گەلەکەمان و گرنگی و رۆڵی سینەما و فیلم لە ناساندنی تاوانی جینۆساید بەڕێوەبەرێتی بەشمان بەھاوکاری قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و مۆنۆمۆنێتی ئەنفال بەباش زانی بۆ ئەمساڵ خولی پێنجەمی لە شێوەی فێستیڤاڵ لە ناوەڕاستی مانگی چواری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

 ئەمانج لەم فێستیڤاڵە وەرگێڕانی تاوانەکانی جینۆسایدە بۆ زمانێکی جیھانی کە ئەویش سینەمایە، دەمانەوێت لێرەوە ئەو پەیامە بگەیەنین سینەما ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەناساندنی تاوانەکانی جینۆساید، ھاوکات ھانی دەرھێنەران و فیلمسازان کورد بدین لە رێی بەرھەم ھێنانی فیلمی سینەماییەوە ڕۆڵی خۆیان ببین لە ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید دژی بە گەلەکەمان.

2025-03-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.