کوردستان

لە هەرێم پشووی رۆژانی جەژن دیاریکرا

نهانیوز-هەواڵەکان

حکومەتی هەرێم سێ رۆژی هەفتەی داهاتوو وەک پشووی رەسمی دیاریکرد.

بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، پشووی جەژنی رەمەزان لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥ دەستپێدەکات و پشووەکەس سێ ڕۆژ دەبێت. 

هەر بەپێی ڕۆژمێری حکومەت، لە رۆژی ١ی نیسان کۆتایی دێت و ٢ی نیسانی ٢٠٢٥ دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان، ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، بەڵام تائێستا ئەوقافی هەرێم هیچ وادەیەکی فەرمی بۆ ئەو ڕۆژە دیارینەکردووە و بڕیارە لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژن لە هەرێم دیاریبکرێت. 

2025-03-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.