سودانی بڕیارێکی لەناکاو دەدات
نها نیوز - هەواڵەکان
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق خۆی کاندید دەکاتەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، له‌ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانێتى سیاسییه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه‌ى ویلایه‌تێكى دیكه‌ى حوكمڕانیى له عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆى یه‌كلاكردوه‌ته‌وه و بڕیاریى كۆتایی خۆیداوه.
لەوبارەیەوە شارەزایانی سیاسی باسلەوە دەکەن، کە چانسی محەمەد شیاع سودانی بۆ گەڕێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زۆر لاوازە.
پێشتریش دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، کۆمسیۆن دەستی بەئامادەکارییە تەکنیکییەکان کردووە بۆ ئەوەی له‌مساڵى 2025دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەببات.
سەبارەت بەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، ئەو دادوەرە جه‌ختیشیكرده‌وه "هەڵبژاردنەکان 45 رۆژ پێش کۆتاییهاتنى خولى ئێستاى په‌رله‌مانى عێراق دەبێت کە یەکەم دانیشتنی خۆی لە 9ی کانونی دووەمی 2021 دەستپێکردووە.
|