زێلێنسکی بە وێنەیەک مۆسکۆ توڕە دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
گۆڤاری تایم لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبەردەم تابلۆیەکدا کە کرێملین ئاگریگرتووە لە مۆسکۆ، توڕەیی لێکەوتەوە.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لەزاری ئاژانسی هەواڵی روسی تاس سەبارەت بەو وێنەیەی کە گۆڤاری ئەمریکی بەناوی (تایم) رۆژی دووشەممە بڵاویکردووەتەوە وتویەتی "رەنگە ئەمە بەباشترین شێوە گەشەسەندنی هزری و دۆخی ناوەوەی ئەو کەسانە دەربخات کە بۆ ئەو جۆرە وێنانە پۆز لێدەدەن".
گۆڤاری تایم راپۆرتەکەی بە "ڕوانگەیەکی تایبەت" لە "قۆناغی کۆتایی" شەڕی ئۆکرانیا وەسف کردووە.
ئەو تابلۆیە مانای چیە؟
تابلۆیەک بەناوی "خەون" لەلایەن هونەرمەندی جۆرجیی ساندرۆ ئەنتادزێ، کە لەساڵی 2022 دروستکراوە، دەوترێت باشترین هێمایە بۆ سەرکەوتنی زێلێنسکی لە شەڕی لەگەڵ روسیا کە زیاتر لە سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە.
هاوکات ئەو تابلۆیە لە ژوورێکی پشت نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا هەڵواسراوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تایم، لەکاتی وتاری سەری ساڵی زێلێنسکی لە 31ی کانوونی دووەمی 2023 دەرکەوتووە.
|