وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست راگەیێندرا
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست مژدانەی دابەشکردنی مووچەی پێش جەژن راگەیاند.
عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، رۆژی شەممە مووچەی مانگی سێ بۆ مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیمە پێشتر هەوڵەکانمان چڕکردبووەوە و وەك پێشتر بەڵێنمان دابوو پێش جەژن مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەردەگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەی مووچەی مانگی سێی بۆ هات و لیستی مووچەی بڵاوکردەوە، گهەرچەندە مامۆستایانی گرێبەست لە لیستی مووچەدا نین و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەڵام هەموو مانگێک لەگەڵ دابەشکردنی مامۆستایانی میلاک مووچەکانیان وەردەگرن.
|