ئابوری

وەزارەتی دارایی: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردوووە، تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا نوسیویەتی: "کەمێک لەمەوبەر بڕی ( 954،880،467،779 ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینار وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

 نوسیویشیەتی: "سبەی پێنج شەممە ( 27ـی  ئازاری 2025 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت".

لە هەمان کاتدا تیبینی کردووە کە ،"ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە".

"ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا ،ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت".

2025-03-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.