کوردستان

نرخی کارەباى موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی سێ دیاریکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی، "ئەمڕۆ چوارشەممە، 26 ئازار، 2025،  لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئازار دیاریکرد، کە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 268 دینار.

هاوكات، بۆ ئەو ستییانەشی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە.

لە کۆتایدا نوسیویەتی، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

2025-03-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.