ئابوری

لە هەولێر دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ

نها نیوز – هەواڵەکان

بانکی قەڵات لە هەولێر ئاشکرایکردووە، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشنینانی شارستانی دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی ئازاری، 2025، بانکی قەڵات لە هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-03-2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار (سێ)ـی خانەنشنینانی شارستانی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، دەرگای بانکەکە بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی کراوە دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، "رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە تەواوکرا و بڕیارە ئەمڕۆ، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە".

2025-03-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.