حکومەتی هەرێم چاوەڕێی پارەیە لە بەغداوە بگات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی بریاریدا پێش جەژن هەموو مووچەخۆرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە مووچەوەربگرن، بڕیارە ئەمڕۆ نزیکەی 955 ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم و دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دیناری وەک مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئازاری 2025 پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و لیستی دابەشکردنی مووچە رابگەیەندرێت.
هاوکات شەوی ڕابردوو پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر پارە لە بەغداوە بگاتە هەرێم ئەوا پێش جەژنی رەەمەزان مووچەى سەرجەم موووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەشدەکەین.
|