عێڕاق

سودانی و سەرۆکی دەستەی کۆمسیۆن تاوتوێی ئامادەکاری هەڵبژاردنەکان دەکەن

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی دەستەی کۆمیساریای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکان کرا، هەوڵەکانیش درا بۆ دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییەکان، دڵنیابوون لە پڕۆسەی هەڵبژاردنێکی بێ کێشە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن کراوە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، هەروەها بەردەوامی تۆمارکردنی دەنگدەرانی نوێ بۆ دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاوڵاتیان بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی هەڵبژاردنەکانیان.

2025-03-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.