عێڕاق

هەفتەیەک پشوو راگەیێندرا

نهانیوز- هەواڵەکان

بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە درێژایی هەفتەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبۆتەوە و بڕیاری لەسەر پشووی جەژنی ڕەمەزان داوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی بڕیارەكە تەواوی هەفتەی داهاتوو دەكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان 3 ڕۆژ وەك پشووی فەرمی دیاری كراوە، بەڵام ساڵانی ڕابردوو حكومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنەوە هەفتەیەكی دەكردە پشوو.

2025-03-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.