سادق عوسمان بۆ نها: ئەو سێ موالیدەی خانەنشینبوون مووچەی پێنج مانگ وەرناگرن
نها نیوز – هەواڵەکان
سادق عوسمان، وتەبیژی خانەنشنینی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەل نها نیوز ئاماژە بەوە دەکات، کە خانەنشینبوونی سێ "موالید" گرفتێکی گەورەی بۆ خانەنشینان دروستکردووە و "ئەگەر هەیە مووچەی پێنج مانگ وەرنەگرن".
سادق عوسمان سەبارەت بە هۆکاری نەدانی مووچەی ئەو مانگانە دەڵێت "هۆکارەکەش بێ پلانییە مامەڵەکانیان دواخراوە هەرێم نەدەبوو بچێتە ژێر ئەوبارەیە و سێ موالید لەیەک کاتدا خانەنشین بکات".
وتەبێژەکەی خانەنشینانی هەرێم نهێنیەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لەبەرئەوەی بێ باکی بێ خەمی زۆر هەیە هەواڵمان هەیە کە جیاوازی دەکرێت لەمامەڵەکان کاتێک بەرز دەکرێتەوە بۆ خانەنشینی، ناوەکانیان پاش و پێش دەخەن ئەوەی هەژار و داماو بێت مامەڵەکەی دوادەکەوێت، بۆیە خانەنشینان مووچەی مانگی چواریش وەرناگرن".
|