کاتی هاتنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار کۆتایی هات و بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازار تەواو کرا.
کەمێک لەمەوبەر سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینارە وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کراو بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
|