ئابوری

زانیاری نوێ لەبارەی 100 هەزارەکەی خانەنشینان گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو 100 هەزارە بگەڕێتەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی چوار بڕە پارەکە بگەڕێتەوە.

 سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان وتی "پێویستە بۆ زیاتر دوانەکەوتنی مووچەی خانەنشینان، ژمارەی تیمی وردبینی لە بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی زیادبکرێت تاوەکو پڕۆسەکە خێراتر بکرێت، چونکە ئەگەر مامەڵەکان بەم جۆرە بەردەوامبن ئەوا خانەنشینان مووچەی پێنج مانگیان دەفەوتێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا “ئەو خانەنشینانەی رووبەرووی دواکەوتنی مووچە بوونەتەوە زیاتر لە 25 هەزار کەسن”.

وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێم وتیشی "لە شاری سلێمانی زیاتر لە 11 هەزار مامەڵەی خانەنشینی هەن و لەو ژمارەیە تەنها  150 کەسیان مامەڵەیان بۆ ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەشی مامەڵەکانیان تەواوبووە، مووچەی مانگی یەک و دوو و سێ وەردەگرن".

پەیوەست بە چارەنووسی 100 هەزارەکەی دەرماڵەی خانەنشینان سادق عوسمان ئاشکرایکرد "ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێم داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە جارێکی دیکە هەرێـمی کوردستانیش بگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی چوار بڕە پارەکە بگەڕێتەوە". 

 
2025-03-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.