ئابوری

لە سلێمانییەوە چارەنوسی 100 هەزار دینارەکەی خانەنشینان راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی سلێمانی، بۆ مووچەی مانگی سێ 100 هەزار دینارەکەی دەرماڵەی خانەنشینان دەبڕدرێت، دەشڵێت، ئەمساڵ سودانی بڕیاری لێنادات.

وێڕای ئەوەی مانگی یەک و دووی ئەمساڵ 100 هەزار دینارەکەی دەرماڵەی خانەنشینان نەدرا، بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی سلێمانی، بۆ ئەم مانگەش ئەو 100 هەزار دینارە بڕدراوەو بۆیان ناگەڕێتەوە، هاوکات دەشڵێت "پێناچێت ئەمساڵیش 100 هەزاری دەرماڵەی خانەنشینان بگەڕێتەوە".

ئەو سەرچاوەیەی خانەنشینی سلێمانی کە قسەی بۆ میدیاکان کردووە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو خانەنشینانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە مووچەی مانگی سێ بە لێبڕینی 100 هەزار دینارەکە وەردەگرن.

هەر بەوتەی ناوبراو "ئەو 100 هەزار دینارەی پێشتر بەشێک لە خانەنشینان بۆیان خرابووەسەر مووچەکانیان، دەرماڵەی بژێوی بوو، خەرجکردنی هەموو دەرماڵەیەک لە عێراق دەبێت محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی بدات و خەرجکردنی دەرماڵەکانی ساڵی 2025 لە سەرەتای ساڵەوە بڕیاریان لێدراوە، هەرچەندە داواکراوە ئەم 100 هەزارە بگەڕێتەوە، بەڵام پێناچێت ئەمساڵ بگەڕێتەوە".
 
2025-03-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.