ئەمریکا و ئیسرائیل هەڕەشەکانی ئێران تاوتوێ دەکەن
نهانیوز- هەواڵەکان
وێرای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل ، ئەمریکا و ئیسرائیل رایانگەیاند کە " ھەڕەشەکانی ئێران" یان تاوتوێ کرد.
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕۆبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاھو “ھەڕەشەکانی ئێران” و دۆخی دەریای سووریان تاوتوێ کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەردوولا گفتوگۆیان لە بارەی بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەوە کرد و باسیش لەو ھەوڵانە کراوە کە بە ئامانجی ئازادکردنی دەستبەسەر کراوە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، خراونەتەگەڕ.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە.
|