ئابوری

عێراق مەرجی هەیە بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردنی لە لیستی مووچەی مانگی "سێ"ی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوکرد، بەغدا مەرجی هەیە ئەوەیش ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی عێراق ئاشکرایانکردووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بۆ مانگی سێ رەوانە بکات، ئەوا تا ڕۆژی چوارشەممە، بەغدا ئامادەیە بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێم بنێرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای ناردنی پارە وەزارەتی دارایی هەرێم راستەوخۆ دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەواوی رێكارەكان بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ تەواو بوون و، تەنها واژووی تەیف سامی ماوە بۆ ئەوەی مووچە رەوانە بكرێت.

2025-03-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.