کەرکوک.. بەرپرسێکی باڵا بە ساڵ زیندانیکردن سزا درا
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرپرسێکی ئیداری پارێزگای کەرکوک بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل ودەستکاریکردنی مامەڵەی باج بە 6 ساڵ زیندانی کردن سزا درا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرکووک سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر هەنا عەبدولکەریم بەیاتی، بەرپرسی بەشی زەوییەکان لە فەرمانگەی باجی کەرکووکدا سەپاند دوای ئەوەی تاوانی بەرتیلوەرگرتنی بۆ راییکردنی مامەڵەی نایاسایی بەسەردا ساغ بووەوە.
ڕوونیکردەوە کە دادگا فەرمانیشیدا دەست بەسەر ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی تاوانبارەکەدا بگیرێت کە ئێستا هەڵاتووە.
دەستی دەستپاکی ڕاشیگەیاند فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەنا بەیاتی دەرکراوە و گەشتکردنیشی قەدەغەکراوە.
|