عێڕاق

فوئاد حسێن: هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران واتای ئەوەیە عێراق تووشی کارەسات دەبێت

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەغدا بەشێک نییە لەو ناوچەیەی کە پێی دەوترێت "مقاومە" و دەڵێت" ئەگر ئێران لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا رێکنەکەوێت ئەوە بەر هێرشی ئەمریکا دەکەوێت و ئەوە واتای ئەوەیە کارەسات بەسەرعێراقدا دێت".

هاوکات لەگەڵ هەڵوێستی سەرکردەی حزبە عێراقییەکان کە داوای بەشداری نەکردن لە هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە دەکن، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" عێراق بەشێک نییە لە بەرەی مقاوەمە، ئێمە تەنها باوەڕمان بە گۆڕەپانی عێراق هەیە".

فوئاد حسێن ڕوونیشیکردەوە" دەستووری عێراق هەرچەشنە پێکهاتەیەکی چەکداری لەدەرەوەی چوارچێوەی دامەزراوەی سەربازی فەرمی قەدەغە دەکات، هەروەها ڕێگە نادات شەڕ لە دژی هیچ کەسێک ئەنجام بدرێت لەسەر بنەمای بڕیارێکی تاکەکەسی".

بە وتەی ئەو وەزیرەی حکومەتی عێراق، ئەوەی چەند مانگێکە گروپە چەکدارە عێراقییەکان کردوویانە، زیانێکی زۆری بە عێراق گەیاندووە و هیچ سوودێکی بۆ دۆزی فەلەستین نەبووە.

"لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی عێراق پێش پێشهاتەکانی ئەم دواییە باو نەبووە، بەتایبەتی دوای ئەو هەڕەشە ڕوونانەی کە ئیدارەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دروستی کردووە، لەنێویاندا عێراق"،( فوئاد حسێن وای وی).

راشیگەیاند" دەرفەتێک هەیە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ کوتلە چەکدارەکان بۆ ئەوەی ئەوان و عێراق لەو مەترسیانە بپارێزین کە دەکرێت لە ئەنجامی هێرشی سەربازی لەلایەن لایەنە دەرەکییەکان، وەک ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە بێتە ئاراوە".

سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر عێراق، وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی " لەبەردەم ستراتیژێکی جیاوازە، سەرەتا بە ڕاگرتنی هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە دەستپێدەکات،ئەمریکییەکان ئاگاداریان کردمەوە کە لە کۆبوونەوەیەکی فەرمی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا درێژکردنەوەی وزە ناکرێت".

فوئاد حسێن هۆشداریشیدا لەوەی "ئێران دەتوانێت ببێتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل ئەگەر نەتوانێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بگەنە ڕێککەوتن، ئەمە مانای ئەوەیە کارەساتێک بەسەر عێراق و ناوچەکەدا دێت".


2025-03-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.