ئابوری

میدیاى یەکێتى: کەمێکی دیکە لیستی مووچەی هەرێم دەخرێتە بەردەم تەیف سامی

نها نیوز – هەواڵەکان

میدیاى یەکێتى لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیار لەبارەى مووچەى مانگى "سێ"ی هەرێمەوە دەدرێتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواوبووە و کەمێکی دیکە لیستی مووچەی هەرێم دەخرێتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، بۆ ئەوەی بڕیار  لەسەر خەرجکردنی مووچە بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەگەر تەیف سامی بڕیاری پارەدارکردنەکە بدات، ئەوا لەم دوو رۆژەدا پارەی مووچەی مانگی سێ رەوانەی هەرێم دەکرێت.

2025-03-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.