سوادانی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە مووچەی مانگی سێی هەرێم دابەش بکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی نزیک لە پارتی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تاوکو پێش جەژن مووچە دابەش بکرێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
میدیای نزیک لە پارتی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێکی دەرکردووە کە دەبێت تاوەکو پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بۆ مانگی سێ دابەش بکرێت بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا وردبینی لە لیستی مووچە کۆتایی هاتووە بەوپێیەی لە ڕۆژانی هەینی و شەممەش کاریان لەسەر کردووە.
بەپێی هەوڵەکەی میدیای پارتی ئەگەر تەیف سامی کێشە دروست نەکات ئەوا تاوەکو جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
|